سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

بۆ شۆفێران: لەكاتی باران باریندا چۆن شۆفێری بكەین؟

زێد نیوز:


زێد نیوز: 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، چەند رێنماییەكی بۆ شۆفێران بڵاوكردەوە سەبارەت بە چۆنیەتی شۆفێركردن لەكاتی باران بارین. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات "ساڵانە زیاتر لە 950 هەزار ڕووداوی هاتووچۆ بەهۆی تەڕبوونی شەقامەكانەوە لە ئەمریكادا ڕوودەدەن لەم ژمارە ڕووداوەش نزیكەی4 هەزارو 700  كەس گیان لەدەست دەدەن و 384 هەزار كەسیش بریندار دەبن".

روونیشكراوەتەوە "شۆفێری كردن لەكاتی باران باریندا وەك لە كاتەكانی تر  ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبوون لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شەش رێنماییەكەی بۆ شۆفێری لەكاتی باران باریندا بەم جۆرە خستۆتەڕوو:
 
1- بیرت بێت زۆرجار زۆرێك لە شۆفێرەكان بەبێ ئاگای شۆفێری دەكەن، وە كاتێك باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیركردنەوەكانیان بهێنن یان بیركردنەوەكانیان بۆ ڕێك ناخرێت بۆیە كاتێك بارودۆخ گونجاو نەبوو شۆفێرەكان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆئەوەی ئامادەباش بن بۆئەو شتانەی كە ڕوودەدەن لە چواردەوریان.

2- پێویستە لایتەكانی ئوتومبیلەكەت دابگیرسێنیت لەكاتی كەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە. هەروەها پێویستە فڵچەی جامەكانت كار بكەن و ئەگەر كێشەیەك هەبوو لە لاستیكەكەی یان ئامێرەكەدا بەزووترین كات بگۆڕدرێت.

3- ئاگاداری خلیسكاندن بە. ئەمە ڕاستییەكە كە لەكاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەكان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەك لە جادەكە، ئەمەش ئەبێتە هۆی خلیسكاندنی سوارڕەوەكە بەبێ ئەوەی بتوانی كۆنترۆڵی بكەیت، لە كەشی باران باریندا خلیسكان ئەگەری زۆرە ڕووبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها 27 میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی 60كلم لە سەعاتێكدا ڕوو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوكان) ئوتومبیلەكە بە تووندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دووبارە كۆنترۆڵی ئوتومبیلەكەت دەكەیتەوە.

4- دیاریكردنی خێرایی (تحدید سرعە Cruise control) لەكاتی باران بارین و بەفردا بیكوژێنەرەوە چونكە دیاریكردنی خێرایی لەم كاتانەدا وا دەكات كە كۆنترۆڵی ئوتومبیلەكەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربكەیتەوە كە هاوكاریت دەكات و لەخێراییەكی دیاریكراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەكەت بخلیسكێت و دیاریكردنی خێراییت كار پێكردبێت لەم كاتەدا ئوتومبیلەكەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەكان زۆر زیاتر بكات.

5- خێراییەكەت كەم بكەرەوە، هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، كاتێك ئاستی بینین باشە و شەقامەكە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چوونكە لەكاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەكی زیاتر ئەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیلەكەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بكەیت سەلامەتتردەبیت و لەكاتی ڕووداوێكی نەخوازراودا زیانەكان كەمتر دەبن.

6- پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئوتومبیلەكەت بیت كە هیچ كێشەیەكی مەرجەكانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئوتومبیلەكەت بێ كێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-12-10
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: Info@zednews.net